ئیسپانیا

بڕیارێكی گرنگی زێدان سەبارەت بە هازارد

یاریگا-

زەینەدین زێدانی فەڕەنسی و ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بڕیارێكی گرنگ سەبارەت بە ئیدین هازاردی بەلجیكی و ئەستێرەی یانەكەی دەدات.

هازارد لە پێكانە یەك لە دوای یەكەكانی چاكبووەتەوە و ئامادەیە بۆ یاریكردن و زێدان لە كۆتا خولەكەكانی یاریركەیان بەرامبەر بیتس و چێلسی بەشداری پێكرد.

بەپێی بەرنامەی بەناوبانگی چیرینگیتۆی ئیسپانی زێدان بڕیاریداوە هازارد بەشێوەی سەرەكی بەشداری پێبكات لە یاریەكەیان بەرامبەر ئۆساسۆنا.

ئەمڕۆ شەممە ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای ئەلفریدۆ دی ستیڤانۆ میوانداری ئۆساسۆنا دەكات ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 34ی خولی ئیسپانیا.

بابەتی زیاتر

Back to top button