ئینگڵته‌را

سزایەکی زۆر قورس لە چێڵسیەوە بۆ هاندەرێکی یانەکە بەهۆی هەڵسوکەوتیەوە لە دژی ڕژۆنامەنووسێک

یاریگا- یانەی چێڵسی سزایەکی قورسی بەسەر هاندەرێکیدا سەپاند بەهۆی هەڵسوکەوتی دژە ڕەگەزی لە ڕێگەی سۆشیاڵ میدیاوە لە دژی ڕۆژنامەنووسێک.

ڕووداوەکە بۆ چەند مانگی ڕابردوو دەگەڕێتەوە کە دادگایش کاری خۆی تێدا کرد بۆ گرتنە بەری لێکۆڵینەوە و ڕێکارەکان کاتێک سام مەوڵی هاندەری بلووز لە ڕێگەی نامەوە قسەی ڕقئامێز و دژە جووی ئاراستەی دان لیڤینی ڕۆژنامەنووس کردبوو وەک ئەوەی کە بەداخ بووه لە ڕووداوی هۆڵۆکۆستدا تیا نەچووە.

چێڵسی لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا سزای ئەو هاندەرەی ڕاگەیاند کە بۆ ماوەی 10 ساڵیتر بۆی نییە بچێتە نێو یاریگای ستامفردبریجی تایبەت بە یانەکەوە.

لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەی بووزدا هاتووە: “هەمووان لە چێڵسی شانازیی بەوە دەکەن بەشێکن لەم یانە فرەجۆرییە. یاریزانان، کارمەندان، هاندەران و هەموو ئەوانەشی کە سەردانمان دەکەن لە باکگراوند و پشتینەی جیاوازەوەن و لەنێویشیاندا کۆمەڵگەی جوو. ئێمەش دەمانەوێت دڵنیایی بدەین کە هەمووان لێرە هەست بە پارێزراویی و نرخ و ئەندامبوون دەکات. لە هیچ هاندەرێک خۆش نابین کە ئەو هەڕەشەبێت بۆ سەر ئەو ئامانجانەمان.

هاوکات کە ئەمڕۆ هاوشانی یانەکانیتری ئینگلتەرا دەست دەکەن بە بایکۆتی سۆشیاڵ میدیا، چێڵسی نووسیویەتی: “لە وەرزشیشدا، هەمان شێوەی کۆمەڵگە لە ئاستێکی فراوانتردا، دەمانەوێت ژینگەیەکی ئەوتۆ لە سۆشیاڵ میدیا بخوڵقێنین کە تێیدا کردەوەی ڕقئامێز و پاکتاوکردنی ئەوانیتر لە ئۆنلاین شتێکی نەویستراو بێت هاوشێوەی نێو گەڕەک و شەقامەکان.”

 

بابەتی زیاتر

Back to top button