ئینگلتەرا

ڤاندایک ڤیدیۆیەکی تازەی خۆی بڵاو کردەوە

یاریگا- ڤیرجڵ ڤاندایک بە ڤیدیۆیەکی نوێ کە تێیدا بە شێوەیەکی ئاسایی لەسەی چیمەنی شوێنی ڕاهێنانەکانی لیڤەرپوول ڕا دەکات، دڵی هاندەرانی ئەو یانەیەی خۆش کرد.

بەرگریکارە هۆڵەندییەکە لە یاریی دێربی مێرسیساید لە مانگی 10ی ساڵی ڕابردوو تووشی پێکانێکی سەخت هات لە ئەژنۆیدا بەهۆی لێدانێکی توندەوە لەلایەن پیکفۆردی گۆڵپارێزی ئیڤەرتۆن و لەو کاتەوە بێ بەش بووە لە هەموو یارییەکانیڕێدز.

هشتا ڕوون نییە ناوبراو بۆ یارییە ماوەکانی لیڤەرپوول دەگەڕێتەوە کە لە کێشەدان بۆ گەیشتن بە پلەی چامپیۆنزلیگ یاخود گەڕانەوەی دەکەوێتە وەرزی نوێ.

بابەتی زیاتر

Back to top button