ئینگلتەراگرنگترین

پێشهاتی نوێ لەبارەی چوونە دەرەوەی ئارنۆلد لە لیڤەرپوول

یاریگا –

سەرچاوەکان لە ئینگلتەراوە زانیاریی نوێیان بڵاو کردەوە سەبارەت بە دەنگۆی چوونی ئالێکساندەر ئارنۆڵد لە لیڤەرپوڵ و هەوڵەکانی ریاڵ مەدرید بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ ئەو یاریزانە.

لەم مانگە زۆرترین دەنگۆ هەبوو شاهانەکان چاودێری دۆخی ئارنۆڵد دەکەن کە هاوینی ٢٠٢٥ گرێبەستەکەی لەگەڵ رێدز کۆتایی دێت.

بەڵام HITC لە نوێترین هەواڵیدا باس لەوە دەگات لیڤەرپوڵ بە بەرزکردنەوەی مووچەی یاریزانەکەی بۆ بەرزترین لەنێو سەرچەم هاوتیمەکانی لە پای ئەو ئاستەی ساڵانێکە لە ئانفیڵد پێشکەشی دەکات. بەوەش ڕێگە لە هەر هەوڵێک دەگرن بۆ ڕفاندنی ئالێکساندەر و، ئەوان ناوبراو وەک بەردی بناغەی تیمەکەیان دادەنێن لە ئێستا و بۆ داهاتوویش.

سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە پێشکەشکردنی گرێبەستە نوێیەکە پێش یارییەکانی یرۆی ئەم ساڵ دەبێت و بۆ ماوەیەکی درێژیش دەبێت.

بەرگریکارەکەی لای ڕاستی یاریگا، کە ئێستا تەمەنی ٢٥ ساڵە، کوڕی شارەکەیە ولە ئەکادیمیای یانەکەوە سەرکەوتووە. ساڵی ٢٠١٦ یەکەم یاریی پیشەگەرێتی خۆی بە درێسە سوورەکەوە ئەنجام داوە. و پێشتریش لە ساڵانی رابردوودا جەختی کردووەتەوە کە هیچ شوێنێک پێ نازانێت یاری بۆ بکات جگە لە لیڤەرپوڵ و هیوایشی خواستووە کە رۆژێک ببێتە کاپتینی یەکەم.

ریاڵ مەدرید چاوی بڕیوەتە یاریزانێکی لیڤەرپوول

بابەتی زیاتر

Back to top button