ئینگلتەراگرنگترین

ریاڵ مەدرید چاوی بڕیوەتە یاریزانێکی لیڤەرپوول

یاریگا-

ریاڵ مەدرید بەردەوامە لە هەوڵدان بۆ هێنانی ئەستێرەکانی ئەوروپا، ئەمجارەیان یاریزانێکی لیڤەرپوولی ئینگلیزی کردوەتە ئامانج ئەویش ئەلێکساندەر ئارنۆڵدە.

ئارنۆڵدی تەمەن 25 ساڵ لە هاوینی داهاتوودا گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی لیڤەرپوول کۆتایی دێت، یەکێک لەو یانانەی کە هەوڵی بەدەست هێنانی دەدات یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانییە.

فابریزۆ رۆمانۆی رۆژنامەنوس لە نوێترین هەواڵیدا سەبارەت بەو یاریزانە رایگەیاند:

تاوەکو ئێستا ریاڵ مەدرید هیچ پەیوەندییەکی نەکردووە با ئارنۆڵدەوە، تەنانەت قسەشیان لەگەڵ بریکارەکەی نەکردووە، بابەتەکە تەنیا چاودێریکردنی یاریزانەکەیە کە هاوینی 2025 گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول کۆتایی دێت، لیڤەرپوولیش تاوەکو ئێستا باسی تازەکردنەوەی گرێبەستەکەی ئارنۆڵدی نەکردووە.

ئارنۆڵد لە ئەکادیمیای لیڤەرپوول گەورە بووە، لە ساڵی 2016 دا یەکەم یاری بۆ لیڤەرپوول ئەنجامدا،تاوەکو ئێستا 302 یاری لەگەڵ رێدز ئەنجامداوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button