ئه‌وروپائیسپانیا

هاندەرانی بارسێلۆنا لە یاری بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید دەگەڕێنەوە

یاریگا
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا داوای لە ئەنجومەنی لالیگا کردووە ئەوان ئامادەن بۆ یارییەکەی بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید، رێگە بە 25 هەزار هاندەر بدەن بۆ یاریگاکان بگەڕێنەوە.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرای دەکات، کارگێری بلاوگرانا نوسراوێکیان ئاراستەی ئەنجومەنی لالیگا کردووە، لە هەرێمەکەیان بارودۆخەکە تاوەکو رادەیەک ئاسایی بووەتەوە، بۆیە داوا دەکەن لە یاری بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید، رێگەیان پێ بدەن 25 هەزار لە هاندەرانی یانەکەیان لە یاریگا ئامادەبن، بۆیە ئەوان چاوەڕێ وەڵامەکەی ئەنجومەنەکەن.

بارسێلۆنا و ئاتلێتیکۆ مەدرید لە گەڕی 35ـی لالیگا هەشتی مانگی داهاتوو لە یاریگای کامپ نۆ رووبەڕووی یەکتری دەبنەوە و هەردوو یانە رکابەری بەهێز بۆ بەدەست هێنانی ناسناوەکە دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button