ئیسپانیا

لە کۆتاییدا هەواڵێکی خۆش بۆ زیدان

یاریگا-لە گەرمەی قەیرانی پێکانەکانی ریاڵ مەدرید دا، دوو یاریزانی هێڵی سەرەکی یانەکە بەمزووانە دەگەڕێنەوە.

بەگوێرەی میگێل ئەنخل دیاز رۆژنامەنووسی رۆژنامەی کۆپ،  رامۆس مەشقەکانی ئەمڕۆی بە شێوەیەکی ئاسایی ئەنجامداوە و وابڕیارە بۆ یاری بەرامبەر ئۆساسۆنا لە لالیگا بەشداری بکات لە رۆژی شەممەی داهاتوو.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە، وابڕیارە فێرلان مێندی بۆ یارییەکەی بەرامبەر چێڵسی لە ستامفۆرد بریج ئامادەبێت وبگەڕێتەوە.

گەڕانەوەی رامۆس و مێندی لە کاتێکدایە،  ئەمڕۆ راگەیەندرا دانی کارڤاخال لەم وەرزەدا ناگەڕێتەوە یاریگاکان، هەروەها ڤاڵڤێردی، لوکاس ڤازکوێز پێشتر دوورکەوتبوونەوە، هەروەها مۆدریچ و ناچۆ و کرۆسیش کەمێک ئازاریان هەیە و رەنگە پشوویان پێبدرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button