ئه‌وروپائیسپانیا

ئەم وەرزە بۆ ئەستێرەیەكی دیكەی ڕیاڵ مەدرید كۆتایی هات

یاریگا- 

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئەمڕۆی ئیسپانیا ڕایانگەیاند ئەم وەرزە بۆ ئەستێرەیەكی دیكەی ڕیاڵ مەدرید كۆتایی هات.

پێشتر ڕیاڵ مەدرید ڕایگەیاند كە لۆكاس ڤاسكێز دوا ئەوەی لە یاریەكەیان بەرامبەر بارسێلۆنا تووشی پێكان بوو ناتوانێت ئەم وەرزە بگەڕێتەوە بۆ یاریكردن.

ڕۆژنامەی ماركای ئیسپانی بڵاویكردووەتەوە دانی كارڤاخال تووشی پێكانێكی سەخت بووە لە یاریەكەیان بەرامبەر چێڵسی و بەهۆیەوە تا كۆتایی وەرز لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە.

سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كردوە كارڤاخال لە ئەژنۆی قاچی ڕاستیدا تووشی پێكان بووە و نەیتوانیوە بەشداری ڕاهێنانەكانی ئەمڕۆ بكات ، دوای پشكنینە سەرەتاییەكان دەركەوتووە یاریزانە ئیسپانیەكە ناتوانێت تا كۆتایی وەرز بگەڕێتەوە بۆ یاریكردن.

ڕیاڵ مەدرید لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا پێكانی كارڤاخالی دووپاتكردەوە.

هەروەها بەرنامەی چیرینگیتۆی بەناوبانگی ئیسپانیا ئاماژەی بەوەداوە پێكانەكەی كارڤاخال لە خولەكی 40ی یاریەكەیاندا بووە بەرامبەر چێڵسی دوای پێكدانەكەیان لەگەڵ بن چیلویل.

بە ڤیدیۆ دیمەنی پێكانەكەی كارڤاخال:

بابەتی زیاتر

Back to top button