ئه‌وروپائیسپانیا

چاڤی: وا دیارە شتێكی ئەوەندە خراپ ڕوویداوە كە میسی هەست بە دڵخۆشی ناكات لە بارسێلۆنا

یاریگا- 

چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و ئەستێرەی پێشووی یانەی بارسێلۆنا و ڕاهێنەری ئێستای یانەی سەدی قەتەڕی ڕایگەیاند وەرزی ڕابردوو میسی دلخۆش نەبووە لە بارسێلۆنا بۆیە بڕیاری ڕۆشتنی داوە.

لە چاوپێكەوتنیدا بۆ كەناڵی “TV3” چاڤی ووتی: نەبوونی دڵخۆشی میسی لەو یانەیە كە بە یانەی ژیانی دادەنێت ، دڵتەنگم دەكات و پێدەچێت شتێكی زۆر خراپ ڕوویدابێت بۆ ئەوەی لیۆ هەست بە دڵخۆشی نەكات.

هەروەها ووتیشی: دەبێت ئەوە دڵنیا بكرێتەوە كە میسی دڵخۆشە ، چونكە ئەو كاتانەی دڵخۆشە شتەكان بە باشی دەڕۆن و یانەكە زۆر شت بەدەستدەهێنێت كە یارمەتیدەر دەبێت بۆ بردنەوەی نازناوەكان ، بەڵام زۆر جار ئەوەم بینیوە لە یاریگا كە میسی دڵخۆش نیە.

لە كۆتایشدا ووتی: من خەمبارم لەبەر ئەوەی لەم چەند ساڵەی دوایدا نەمانتوانی وەك پێوویست سوودی لێ وەربگرین ، وەك چۆن باشترین یاریزانی جیهان و مێژوومان هەبوو بەڵام نەمانتوانی هەبوونی ئەو بەكاربهێنین بۆ بردنەوەی نازناوەكان.

شایەنی باسە وەرزی ڕابردوو میسی بڕیاری ڕۆشتنی دا لە بارسێلۆنا بەڵام یانەكە ئامادە نەبوو دەستبەرداری ئەفسانەكەی بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button