ئه‌وروپائیسپانیا

” میسی لە بارسێلۆنا دەمێنێتەوە ”

یاریگا
لیۆنێل میسی، گۆڵکاری مێژوویی یانەی بارسێلۆنا تەنها ئەم وەرزە گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی ماوە و تاوەکو ئێستاش ئامادەنەبووە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە، بەڵام بەرپرسێکی پێشووی ئەو یانەیە پێیوایە کە ئەو یاریزانە لە یانەکەی بەردەوام دەبێت.

جۆردی ماسترێ، جێگری سەرۆکی پێشووی یانەی بارسێلۆنا بە رۆژنامەی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی گوتووە ” لیۆ وەرزی رابردوو ئەیتوانی یانەکەی جێبێڵێت، بەڵام کە زانی بارتیمیۆ لە یانەکەی نامێنێت و لاپۆرتا دەگەڕێتەوە، ئەویش لە بریارەکەی پاشگەزبویەوە، بۆیە دڵنیام گرێبەستەکەی نوێ دەکاتەوە و لەگەڵ یانەکەی بەردەوام دەبێت، بەتایبەت دوای ئەوەی یانەکەی ناسناوی جامی شای بەدەست هێنا و ئێستاش نزیکە لەبەدەست هێنانی لالیگا ”.

میسی هاوینی ئەمساڵ واتە نزیکەی دوو مانگی دیکە گرێبەستەکەی کۆتایی دێت و دەنگۆیەکی بەهێزیش هەیە یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا وێستگەی داهاتووی بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button