ئینگلتەرا

بۆ یەکەمین جار لە مێژووی پریمەرلیگدا لەپێناو یاریزانە موسوڵمانەکان یارییەک دەوەستێنرێت

یاریگا- شەوی ڕابردوو پریمەرلیگ چرکەساتێکی جیاوازی لە مێژووی خولەکەدا تۆمار کرد کاتێک بۆ یەکەمین جار و لەپێناو یاریزانە موسوڵمانەکاندا یارییەک ڕاگیرا.

لە میانی هەفتەی 33ی خولەکە لیستەر سیتی میوانداری کریستاڵ پاڵاسی کرد و یارییەکەی 2-1 لە میوانەکەی بردەوە.

پێش دەستپێکردنی یارییەکە، لیژنەی بەڕێوەبردنی خولەکە بە ڕێککەوتن لەگەڵ هەردوو یانە و ناوژیوانی یارییەکش، ڕەزامەندی ئەوە وەرگیرابوو کە دوای خۆرئاوابوون ڕێگە بە یاریزانانی موسوڵمان ویسڵی فۆفانای فەڕەنسی و شیخۆ کۆیاتی سەنیگالی بدرێت تا ڕۆژووەکانیان بکەنەوە، بۆ ئەو مەبەستەیش یارییەکە ڕابگیردرێت و هەرواش بوو.

https://twitter.com/abdo89645580/status/1386814542227939330?s=19

لای خۆیەوە یاریزانەکەی لیستەر پەیامێکی هەستئامێزی بڵاو کردەوە له دوای یارییەکە و تێیدا سوپاسی پریمەرلیگ و کریستاڵ پاڵاس و گایتای گۆڵپارێزان هەروەها یانەکەی خۆیشی کرد کە ڕێگەیان داوە له ناوەڕاستی یارییەکەدا ڕۆژووەکەی بکاتەوە. لە کۆتایی پەیامەکەیدا فۆفافان نووسیویەتی: “هەر ئەوەیە کە تۆپی پێ جوان دەکات.”

سکای سپۆرت لای خۆیەوە ئاماژەی بەوە کردووە کە بۆ یەکەمین جارە یارییەکی پریمەرلیگ دەستێنرێت تا یاریزانە موسوڵمانەکان بەربانگ بکەنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button