ئیتاڵیا

پیرلۆ و کوڕەکەی هەڕەشەیان لەسەرە

یاریگا- پۆستێکی نیکۆلۆی کوڕی ئاندرێ پیرلۆی ڕاهێنەری یوڤێنتوس کە لە ئینستاگرامی خۆیەوە بڵاوی کردۆتەوە، میدیاکانی خرۆشاندووه و تێیدا باس لە هەڕەشەی بەردەوام دەکات لە ڕێگەی سۆشیاڵ میدیاوە لە خۆی و باوکی دەکرێت.

دیارترین هێڵی پەیامەکەی نیکۆلۆی تەمەن 17 ساڵ کە بۆتە جێی باس “دەبێت لەگەڵ باوکتدا بمریت.” ئەوەش دوای ئەنجامە چاوەڕواننەکراوەنی یوڤی دێت کە بە ڕاهێنەرایەتی باوکی کەوتوونەتە پێگەیەکی مەترسیدارەوە بۆ گەیشتن بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو.

لە درێژەی پۆستەکەیدا، کوڕی ئەفسانە ئیتاڵییەکە نووسیویشەتی: “ڕەنگە تاکە تاوانم ئەوەبێ کە کوڕی ڕاهێنەرەکەی یوڤێنتوسم. داوا له هەموو لایەک دەکەم خۆی بهێنێتە پێش چاو لە جێگەی من کە چی دەچێژم. بزانن چۆنە هەموو ڕۆژێک لەم تەمەنەی مندا نامەی هەڕەشەئامێزی پێ بگات.”

کوڕەکەی پیرلۆ جەختی کردۆتەوە لەوەی هەڕەشەکان بەهۆی باوکیەوە لێی دەکرێت و دەڵێت تاوانەکەی من ئەوەیە کوڕی ئەو کەسەبم کە ڕەنگە ئێوە حەزتان لێی نەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button