ئینگلتەرا

سۆڵشایەر باسی شەڕەکەی فرێد و مەگوایەر دەکات

یاریگا-لە یاری ئەمڕۆی مانچێستەر یونایتد بەرامبەر لیدز یونایتد دەمەقاڵێ لە نێوان هەردوو یاریزانی مانچێستەر فرێد و مەگوایەر روویدا کە ئەمەی دواییان کاپتنی یانەکەیە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی گۆڵ مەگوایەر بە فرێدی وتووە “نەفرەتیی گەمژە” ئەوەش دەمەقاڵێکەی لێکەوتۆتەوە.  سۆڵشایەر وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە سەبارەت بەو پرسە و وتی “ئێمە تیمێکین کە یاریزانەکان هەمیشە باشترینیان لەیەکتر دەوێت لە کاتی مەشق و لە کاتی یاریدا، هەمووکاتێک ناسکی و نەرمی نواندن نیە بەڵکو لە ئاستێکی بەرزدا یاری دەکەین و ئەمەش پێویستی بەوەیە هەمووان ئەوپەڕی هەوڵی خۆیان بدەن هەربۆیە ئەوەی روویدا ئاساییە لە کاتی هەڵەیەکدا”.

یونایتد لەو یارییە دوو خاڵی لەدەستدا ئەمەش جیاوازییەکەی لەگەڵ مان سیتی پلە یەک بۆ ١٠ خاڵ بەرزکردەوە و هێندەی دیکە هاوشارییەکەیان لە ناسناوی پریمەرلیگ نزیکتر کردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button