قاوەی یاریگاگرنگترین

لە قاوەی بەیانیانی یاریگا… دێمبێلی بارسێلۆنا جێدەهێڵێت و رامۆس لە نێوان سعودیە و ئەمریکا یەکێکیان هەڵدەبژێرێت

میونشن ئۆفەرەکەی نەسری بۆ گواستنەوەی سادیۆ مانێ پەسند کرد – فابریزیۆ رۆمانۆ

پاریس سانجێرمان زۆر نزیکە لە واژۆ کردنی گرێبەستێک لەگەڵ عوسمان دێمبێلی، ئەستێرەی بارسێلۆنا. ئەم دوو شەممەیە بڕگەی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی کە 42 ملیۆن پاوەندە، بەسەر دەچێت – ESPN

نوێنەرانی بایرن میونشن تاوەکو ئێستا بڕیاریان نەداوە بچنە لەندەن و لەگەڵ بەرپرسانی تۆتنهام کۆببنەوە، بەڵام پەیوەندییەکە هەر بۆ گواستنەوەی هاری کەین ماوە – سکای سپۆرتس

سێرجیۆ رامۆس بیرۆکەی گۆڕاوە و دەیەوێت بچێت لەگەڵ لیۆ مێسی یاری بکات – موندۆ دیپۆرتیڤۆ

بایرن میونشن گفتوگۆکانی لەگەڵ برێنتفۆرد بۆ گواستنەوەی گۆڵپارێز دەیڤد رایا دەستپێکرد – سکای سپۆرتس

گواستنەوەی ئالان سەینت ماکسیمین لە نیوکاسڵ یونایتدەوە بۆ ئەهلی سعودی بە بڕی 30 ملیۆن پاوەند کۆتایی هاتووە – مەیڵ

ئیدنسۆن کاڤانی نزیکە لە پەیوەندی کردن بە بۆکا جونیۆرز – فابریزیۆ رۆمانۆ

چێڵسی ئۆفەرێکی یوڤێنتوسی بۆ گواستنەوەی رۆمێلو لوکاکو بە خواستن رەتکردەوە، چونکە بلوز دەیەوێت بە هەمیشەیی رێگە بەچوونە دەرەوەی ئەستێرە بەلجیکییەکە بدات – توتۆ سپۆرت

مانچێستەر یونایتد وێڵە بە دوای جێگرەوەی دەیڤد دێ خیا، ئەمڕۆ گفتوگۆکانی لەگەڵ دین هێندێرسن، گۆڵپارێزی نۆتینگهام فۆرێست دەست پێدەکات – مانچێستەر ئیڤینینگ نیوز

گاڵاتەسەرای دەیەوێت فرێد، یاریزانی مانچێستەر یونایتد بگوازێتەوە، بەڵام بەهای گواستنەوەکە یانە تورکییەکەی دوو دڵ کردووە – سکای سپۆرتس

نۆتینگهام فۆرێست ئۆفەرێکی 35 ملیۆن پاوەندی برێنتفۆردی بۆ گواستنەوەی برێنان جۆنسن، رەتکردەوە – تێلێگراف

تایلەر ئادامس، یاریسازی ئەمریکی نزیکە لە جێهێشتنی لیدز یونایتد، هەریەکە لە ئاستۆن ڤیلا و وێستهام یونایتد گرنگیان بە تواناکانی داوە – ئاتلێتیک

بابەتی زیاتر

Back to top button