قاوەی یاریگاگرنگترین

لە قاوەی بەیانیانی یاریگا… ریال مەدرید جێگرەوەی ئێمباپێ دەستنیشان دەکات و شۆڕشی چێڵسی بەردەوامە

لە ئەگەری مانەوەی کیلیان ئێمباپێ، ریال مەدرید دەیەوێت بە خواستن دوسان ڤلاهۆڤیچ، هێرشبەری یوڤێنتوس بگوازێتەوە – کالچیۆ مێرکاتۆ

لیوس ئێنریکێ لەگەڵ دەستبەکاربوونی وەک راهێنەری پاریس سانجێرمان، هەوڵی گواستنەوەی بێرناردۆ سیلڤا، ئەستێرەی مانچێستەر سیتی و جواو فێلیکس، یاریزانی ئاتلێتیکۆ مەدرید دەدات – 90min

لیڤەرپوول نزیکە لە گواستنەوەی دۆمینیک سۆبۆسلای، ئەستێرەی لایپزیگ بە بڕی 70 ملیۆن پاوەند – فابریزیۆ رۆمانۆ

سێزار ئازپلیکوێتا، یاریزانی چێڵسی پەیوەندی بە ئاتلێتیکۆ مەدرید دەکات – مارکا

چێڵسی خەریکی گەیشتنە بە رێککەوتنێک لەگەڵ رۆمێلو لوکاکوی تەمەن 30 ساڵان – 90min

وێستهام نزیکە لە رێککەوتن لەگەڵ ئارسیناڵ لەبارەی گواستنەوەی دێکلان رایس – سەن

خۆسێ مۆرینیۆ سوورە لەسەر واژۆ کردنی گرێبەستێک لەگەڵ فرێد، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی مانچێستەر یونایتد – سەن

کریستیان پولیسیچ، یاریزانی چێڵسی نزیکە لە رێککەوتن لەگەڵ ئەیسی میلان، هەرچەندە هەردوو یانەکە لەسەر نرخی گواستنەوەی نەگەیشتوونەتە رێککەوتن – ESPN

پڕۆسەی گواستنەوەی حەکیم زیاش لە چێڵسییەوە بۆ نەسر هەڵوەشایەوە، بە هۆی سەرنەکەوتنی پشکنینەکانی پزیشکی – دەیلی مەیڵ

چێڵسی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی مۆسێس کایسیدۆ، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی برایتن زیاد دەکات و دەیەوێت ئۆفەرێک بە بڕی 80 ملیۆن پاوەند ئامادە بکات – ستاندارد

مانچێستەر یونایتد پێویستە دەستبەرداری چەند یاریزانێک ببێت، تاوەکو ئاندرێ ئۆنانا، گۆڵپارێزی ئینتەر میلان بگوازێتەوە – تۆک سپۆرت

بە گواستنەوەی مەیسن ماونت لە چێڵسییەوە، مانچێستەر یونایتد بڕی 65 ملیۆن پاوەندی بۆ مێرکاتۆی ئەم هاوینە لەبەر دەست دەمێنێت – دەیلی مەیڵ

ئانجێلۆ گابریێل، ئەستێرەی بەرازیلی نزیکە لە پەیوەندی کردن بە چێڵسی – فابریزیۆ رۆمانۆ

بابەتی زیاتر

Back to top button