ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فرێد لە مانچێستەر یونایتد دەردەکرێت

یاریگا –

فرێدی بەڕازیلی ماڵئاوایی لە یانەی مانچێستەر یونایدتی ئینگلیزی دەکات.

رۆژنامەنووس فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، مانچێستەر یونایتد دڵنیایە لەم هەفتەیە فرێدی بەڕازیلی ریزەکانی یانەکەیان جێدەهێڵیت، بەپێی سەرچاوەکانی رۆمانۆ، رۆیشتنی ناوبراو بە رێژەی %100 کۆتایی هاتووە.

ئێریک تێن هاخی هۆڵەندی و راهێنەری شەیتانە سوورەکان بە تواناکانی فرێد سەرسام نییە، بۆیە ناوبراو بەشێک نابێت لە پلانەکانی راهێنەرە هۆڵەندییەکە بۆ وەرزی نوێ، داوای لە یاریزانەکە کردووە یانەیەکی نوێ بدۆزێتەوە.

بەپێی سەرچاوەکانی ئینگڵتەڕا، یانەی گالاتسەڕای تورکی چاوی لە گواستنەوەی یاریزانەکەیە، لە ناوخۆی پرێمەرلیگیش چەند یانەیەک نوبراویان دەوێت، هاوکات سعودییەکانیش ئارەزووی گواستنەوەی ئەستێرە بەڕازیلییەکە دەکەن.

هەر بەپێی زانیارییەکان، دۆنی ڤان دی بیکی هۆڵەندیش ریزەکانی مانچێستەر یونایتد جێدەهێڵیت، ناوەڕاستکارە تەمەن 26 ساڵانییەکە نزیکە لە پەیوەندیکردن بە ریال سۆسیدادی ئیسپانی.

بابەتی زیاتر

Back to top button