ئه‌وروپا

یانەیەكی بەدەر لە پێنج خولە بەهێزەكەی ئەوروپا دەیەوێت مۆرینهۆ بكاتە ڕاهێنەر

یاریگا- 

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئینگلتەرا باس لە گرنگی پێدانی یانەی سەلتیكی سكۆتلەندی دەكەن بە جۆزێ مۆرینهۆی پورتوگالی و ڕاهێنەری پێشووی تۆتنهامی ئینگلیزی.

هەفتەی ڕابردوو یانەی تۆتنهام مۆرینهۆی لە پۆستی ڕاهێنەرایەتیكردنی یانەكەی دورخستەوە.

بەپێی تۆڕی سكای سپۆرت سێلتیك دەیەویت مۆرینهۆ بۆ وەرزی داهاتوو بكاتە ڕاهێنەری یانەكەی.

هەروەها سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كردوە دانوستانەكان لەگەل ڕاهێنەرە پورتوگالیەكە بەمزوانە دەبێتە فەرمی و یانە سكۆتلەندیەكە هەولی بەدەستهێنانی دەدات بۆ وەرزی نوێ.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button