ئینگلتەرا

لیڤەرپوول سێ ملیار پاوەندی رەتکردۆتەوە!

یاریگا-گروپی وەرزشی فێنوەی ئۆفەرێکی ملیاردێرە عەرەبەکانی رەتکردووەتەوە بە بەهای سێ ملیار پاوەند بۆ فرۆشتنی یانەکە.

بەگوێرەی میرۆر، یانەی خوازیار ناکۆکییەکانی ئەم دواییەی فێنوەی گروپ و هاندەرانی یانەکەی بە هەل زانیووە تاوەکو هەوڵبدات یانەکە بکڕێتەوە، ئەمە پاش ئەوەی بەهۆی بیرۆکەی سوپەرلیگ، خاوەنانی یانەکە کەوتنە ژێر فشار و رەخنەیەکی زۆرەوە.

پێدانی ئەو بڕە پارەیە خەیاڵییە لە کاتێکدا خاوەنی ئێستای یانەکە لە ٢٠١٠ دا لیڤەرپوولی تەنها بەرامبەر بە ٣٠٠ ملیۆن پاوەند کڕییەوە، بەڵام سەرکەوتنەکانی ئەم دواییەی یانەکە و بە تایبەت دوای هاتنی یۆرگن کلۆپ لە نوێترین لێکۆڵینەوەدا بەهای یانەکە بە دوو ملیار پاوەند خەمڵێندرابوو تاوەکو خوازیارە نوێیەکە ئامادەیی نیشاندا سێ ملیار بدەن لەپێناو بەدەستهێنانی ئەو یانەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button