ئه‌وروپائیسپانیا

دوایین زانیاری لەسەر وادەی گەڕانەوەی مێندی

یاریگا
فێرلاند مێندی، بەهۆی ئەو پێکانەی تووشی بووە ماوەیەکە لە یاریگاکان دوورکەوتووەتەوە و چاوەڕێش دەکرا بۆ یارییەکەی ئەمشەو بەرامبەر ریال بێتیس بگەڕێتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی زانیاری دەستکەوتووە، زینەدین زیدان راهێنەری فەرەنسی شایانەکان، بریاریداوە بەرگریکارەکەی باڵی چەپی یانەکەی بۆ یاری داهاتووی یانەکەی بەرامبەر چێڵسی لە قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ بانگهێشت بکات، سەرەرای ئەوەش کە ئەو یاریزانە بەتەواوەتی لە پێکانەکەی رزگاری بووە، بەڵام راهێنەری یانەکەی نەیویستیووە بۆ یاری ئەمشەو بەشداری پێ بکات.

مێندی لەم وەرزە لەگەڵ ریال مەدرید لەسەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان بەشداری 37 یاری کردووە و توانیویەتی دوو گۆڵ بۆ یانەکەی تۆمار بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button