ئه‌وروپائیسپانیا

یاریزانانی ریال مەدرید هیچ پاداشتێکیان ناوێت

یاریگا-
سەرجەم یاریزانەکانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا یانەکەیان ئاگادار کردووەتەوە، لە ئەگەری بەدەست هێنانی ناسناوی ئەم وەرزەی لالیگا و هەروەها چامپیۆنزلیگ، هیچ پاداشتێکیان بەرامبەر ئەم پاداشتەیان ناوێت.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا بڵاویکرەدەوە سەرجەم یاریزانەکانی شایانەکان کارگێری یانەکەیان ئاگادار کردووە، لە ئەگەری بەدەست هێنانی هەر یەک لە ناسناوەکانی لالیگا و چامپیۆنزلیگ کە تاوەکو ئێستا رکابەری بەدەست هێنانیان دەکەن، هیچ پاداشتێکیان ناوێت، ئەویش بەهۆی ئەو قەیرانە داراییەی دوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرۆکی یانەکەیانی گرتووە و بەم هۆیەشەوە تووشی زیانێکی زۆر هاتونە.

یاریزانەکانی ریال مەدرید وەرزی رابردووش پاش بەدەست هێنانی ناسناوی لالیگا، هیچ پاداشتێکیان وەرنەگرت و ئەم وەرزەش لە ئەگەری بەدەست هێنانی ناسناوی چامپیۆنزلیگ، ئەو کات 115 ملیۆن یۆرۆ سودیان دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button