ئیسپانیا

هەواڵێکی ناخۆش بۆ یاریزانان و دەستەی هونەری ڕیاڵ مەدرید

یاریگا- ڕاگەیاندنەکانی ئیسپانیا هەواڵی ناخۆشیان بە گوێی یاریزانان و دەستەی هونەری  ڕیاڵ مەدرید دا سەبارەت بە پاداشتە داراییەکانی دوای کۆتایی وەرز.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاوی کردۆتەوە کە دوای گوتوبێژی چەن هەفتەی نێوان ڕیاڵ لەگەڵ یاریزانان و دەستەی هونەری، گەشتوونەتە ئەوڕێککەوتنەی کە یانە شاهانەکە لە باری بردنەوەی نازناوەکانی لالیگا و چامپیۆنزلیگیشدا هیچ پاداشتێکی ماددی بە یاریزان و دەستەی هونەری نادات.

سەرچاوەکە هۆکاری ئەوەی بۆ ئەو قەیرانە داراییە گەڕاندۆتەوە کە دوای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرۆکی یانەکەی گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button