ئینگڵته‌را

“ڕاستگۆییانە بیڵێم لامپارد هێشتا مایبوو کە یەکسەر ببێتە ڕاهێنەری یانەیەکی گەورە”

Korek Telecom

یاریگا- یاریزانێکی ئێستای یانەی چێڵسی پێی وایە فرانک لامپارد هەندێک پەلەی کردووە لە وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەرایەتیکردنی یانەیەکی گەورە.

لە لێدوانکێدا بۆ پێگەی ESPNی وەرزشی چاپی بەڕازیلی، جۆرجینهۆی ئەستێرەی ئیتاڵی و ناوەڕاستکاریی بلووز گوتی: “سەیرکە، من لێرەدا زۆر ڕاستگۆ دەبم سەبارەت بە لامپارد. من بڕوام وایە کە ئەو بەوپێیەی ئەفسانەی یانەکە بوو، هەندێ هەنگاوی گرنگی مابوو بۆ فێربوون پێش ئەوەی یانەیەکی گەورە وەربگرێت. ئەو یانەیەک وەرگرت کە تێیدا وە ئەفسانەیەک سەیری دەکەن بەبێ هەبوونی ئەزموون لەگەڵ یانەکانیتر. پێم وایە زۆر زوو بوو بۆی کاتێک چێڵسی وەرگرت. چەند هەنگاوێکی گرنگی وەلادا نا و ئامادە نەبوو بۆ ئەرکێک لەم ئاستەدا. ئەوە قسەی ڕاستی منە.

لامپارد کە پێشتر تەنها ڕاهێنەرایەتی یانەی دێربی کاونتی بەشدار لە چامپیۆنشیپ کردبوو، لە مانگی 7ی ساڵی 2019 پۆستەکەی لە چێڵسی وەرگڕت و لە مانگی یەکی ئەم ساڵ دوورخرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!