ئیسپانیا

پێش یارییەکە بێتیس، ڕیاڵ یاریزانێکی بۆ گەڕایەوە

یاریگا- ئەمڕۆ هەینی یانەی ڕیاڵ مەدرید هەواڵێکی خۆشیان پێ گەیشت سەبارەت بە گەڕانەوەی یەکێک لە ئەستێرەکانی.

یانە شاهانەکە لە ماوەی ڕابردوودا بەدەست کەڵەکەبوونی پێکراوەکانی دەیناڵاند و لە زۆر یاریی گرنگ بێ بەش بوو لە تواناکانیان.

ئەمڕۆ هەینی ئیدن هازارد بەشێوەیەکی ئاسایی ڕاهێنانەکانی لەگەڵ هاوتیمەکانیدا ئەنجام دا بۆ خۆ ئامادەکردن بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەکەی ڕۆژی شەممە بەرامبەر ڕیاڵ بێتیس. لای خۆشیەوه زیدانی ڕاهێنەر ڕایگەیاند کە هازارد لە لیستەکەدا دەبێت بۆ ئەو یاریه.

ئەستێرە بەلجیکیەکە لەوەتەی 13ی مانگی ڕابردووەوە بەشداری هیچ یاییەکی نەکردووە لەپاش ئەو پێکانەی لە یارییەکەی ئێڵچیدا تووشی هات.

بابەتی زیاتر

Back to top button