ئه‌وروپائیتاڵیائینگلتەرا

بەڕێوەبەری كارەكانی ڕۆناڵدۆ و ئەم یانەیە لە گفتوگۆدان

یاریگا-

یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی لەهەولدایە بۆ دووبارە گەڕانەوەی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی یوڤێنتوس بۆ ڕیزەكانیان.

گرێبەستەكەی ڕۆناڵدۆ لەگەڵ یوڤێنتوس لە هاوینی 2022 بەسەردەچێت.

بە پێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی مانچێستەر یونایتد و خۆرخی میندیزی بەڕێوەبەری كارەكانی ڕۆناڵدۆ لە گفتوگۆدان بۆ گەڕانەوەی ئەستێرە پورتوگالیەكە بۆ ئۆلد ترافۆرد.

هەروەها ڕۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكرا كرد یوڤێنتوس ئامادەیە هێرشبەرەكەی بفرۆشێت و دۆنیش ئامادەیە لە پێناو گەڕانەوەی بۆ ڕیزی شەیتانە سورەكان موچەكەی كەم بكاتەوە بۆ 30 ملیۆن یۆرۆ لە ساڵێكدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button