ئینگلتەرا

پاداشتێکی تایبەت لە یوفاوە بۆ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلتەرا و هاندەرانی ئەو وڵاتە

یاریگا- یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا ناسراو بە یوفا پاداشتی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلیزی دەداتەوە لەپای ئەو فشارە زۆرەی فیدراسیۆنەکە و هاندەرانی تۆپی پێی ئینگلتەرا بۆ کشانەوەی یانەکانیان لە سوپەرلیگ.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تێلەگراف، یوفا بۆ یاریەکانی جامی یۆرۆی دواخراوی2020 کە ئەم ساڵ بەڕێوە دەچێت، یاریی زیاتر دەخاتە یاریگای ویمبڵی بەناوبانگ ئەوەش وەک پاداشتێک بۆ فیدراسیۆنی ئینگلتەراو هاندەرانی ئەو وڵاتە کاتێک فشاری جۆراوجۆریان کرد بۆ کشانەوەی یانەکانیان لە سوپەرلیگی پلان بۆ دانراو.

جگە لە فیدراسیۆنەکە و هاندەرانیش، کاردانەوەکان لە ئینگلتەرا تا ئاستی سەرەکوەزیرانی ئەو وڵاتە هەڵکشا و بۆریس جۆنسن هەر زوو هاتە سەر خەت بۆ هەرچی مایەپووچ پێ هێنانی وەها نیازێک لەلایەن شەش یانە گەرەکەی وڵاتەکەیەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button