ئه‌وروپائیسپانیا

پێرێز گاڵتە بە لێدوانەكانی كلۆپ دەكات

یاریگا-

فلۆرینتینۆ پێرێزی سەرۆكی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی گاڵتە بە لێدوانەكانی یۆرگن كلۆپی ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی دەكات.

پێشتر لە لێدوانێكدا كلۆپ ووتی: یاریگای ئەلفریدۆ دی ستیڤانۆ وەك یاریگای ڕاهێنانەكان وایە.

شایەنی باسە لەو یاریەدا كلۆپ بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك یاریەكەی بە ڕیاڵ مەدرید دۆڕاند.

لە وەڵامی ئەو لێدوانەی كلۆپ پێرێز بۆ ڕادیۆی كادینا سێر ووتی: نازانم بۆچی كلۆپ ڤالدیباسی پێ خۆش نیە؟ بەڵام ئێمە بە هەمان ئەنجام لە كیێڤ لە یاری كۆتاییدا سێ بە یەك لێمان بردنەوە.

لە یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای 2018 ڕیاڵ مەدرید توانی یاریەكە لە لیڤەرپول بباتەوە و نازناوەكە بەدەستبهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button