ئیسپانیا

فەرمی: یاریزانێكی ڕیاڵ مەدرید تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو

یاریگا-

كەمێك پێش ئێستا یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی تووشبوونی ئەستێرەیەكی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگەیاند.

هەژماری فەڕمی ڕیاڵ مەدرید لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند دوای پشكنینە پزیشكیەكانی یانەكە دەركەوت فیدریكۆ ڤاڵڤێردی پشكنینەكانی ئەرێنی بووە و تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە.

دوای ئەوەی چەند ڕۆژێك پێش ئێستا مێرینگی ڕایگەیاند بەهۆی بەركەوتنی ڤالڤێردی لەگەڵ كەسێكی هەڵگری ڤایرۆسەكە یاریزانەكە لە كەرەنتین دەمێنێتەوە ئەمڕۆ بەفەرمی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی covid_19 ڕاگەیاند.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button