ئینگلتەرا

ساوزهامپتنی پاڵەوانی ٢٠١٥ی پریمەرلیگ پیرۆزبایی لە وۆڵڤەرهامپتن دەکات!

کاردانەوەکانی هەواڵی خولی سوپەری ئەورووپا بەردەوامن و بێ بەش نین لە گفتوگۆی گاڵتەجاڕی و تەنزئامێز لەسەر ئەو پرسە.

دوێنێ یانەی وۆڵڤەرهامپتن لە پەڕەی فەرمی خۆی وەکو پاڵەوانی پریمەرلیگی  وەرزی ٢٠١٨-٢٠١٩ دانا چونکە ئەوان لەدوای شەش یانە بەشداربووەکەی سوپەرلیگ یەکەم بوون، وە دەنگۆی دوورخستنەوەی ئەو یانانە لە ئارادایە لە باری بەردەوامبوونی خولە تازەکەی یانە گەورەکان.

ئەمڕۆش یانەی ساوزهامپتن بە سوود وەرگرتن لەهەمان  سیناریۆ بەڵام لە وەرزی ٢٠١٤-٢٠١٥ خۆی بە پاڵەوانی ئەو وەرزەی پریمەرلیگ لە قەڵەمدا و پیرۆزبایی لە وۆڵڤەرهامپتن کرد!

بابەتی زیاتر

Back to top button