ئینگلتەرا

فەرمی: ئێد وودوارد دوای ١٦ ساڵ وازدەهێنێت

یاریگا-یانەی مانچێستەریونایتد رایگەیاند ئێد وودواردی جێگری بەڕێوبەری گشتی یانەکە لەکۆتایی ئەمساڵ واز لە پۆستەکەی دەهێنێت.

وودوارد لە ٢٠٠٥ چووە یونایتد و لە ٢٠١٢ پۆستی جێگری بەڕێوبەری گشتی پێدرا بەڵام کەسی یەکەمی ئەو یانەیە بوو دوای خاوەنی مانچێستەر.

هەموو سەرچاوەکان کۆکن لەسەر ئەوەی رۆیشتنی بەڕێوبەرەکە بەهۆی شەپۆلە شۆکهێنەرەکەی سوپەرلیگەوەیە کە ئێد یەکێک بوو لە بەرپرسەکانی ئەو بیرۆکەیە.

دوای وازهێنانیشی، ئەگەری ئەوە زۆر بەهێزە مانچێستەریونایتد لە پاڵەوانێتییە نوێکە بکشێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button