ئیسپانیا

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی ڕیاڵ مەدرید بۆ یاریەكەیان بەرامبەر كادێز

یاریگا- 

زەینەدین زێدانی فەڕەنسی و ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی یانەكەی بۆ یاریەكەیان بەرامبەر كادێز بڵاوكردەوە.

وا بڕیارە سبەینێ چوارشەممە كادێز لە یاریگای خۆی میوانداری ڕیاڵ مەدرید بكات لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 31ی خولی ئیسپانیا.

لە لیستەكەدا ڕافایل ڤاران دەبیندرێت كە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە چەند یاری ڕابردووی یانەكەیدا بەشداری نەكرد و هەروەها كارڤاخالیش گەڕاوەتەوە و هەریەكە لە تۆنی كرۆس و لۆكا مۆدریچ بەهۆی پێكانەوە دوورخراونەتەوە.

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی ڕیاڵ مەدرید بۆ یاریەكەیان بەرامبەر كادێز:

كۆرتوا ، لۆنین ، ئەلتۆبی ، كارڤاخال ، میلیتاو ، ڤاران ، ناچۆ ، مارسێلۆ ، ئۆدریۆزۆلا ، چوست ، میگێل كاسیمیرۆ ، ئیسكۆ ، ئاریباس ، بلانكۆ ، ئەسینسیۆ ، ڤینیسیۆس ، ماریانۆ ، ڕۆدریگۆ بێنزیما.

بابەتی زیاتر

Back to top button