ئیسپانیا

بارسێلۆنا گرێبەستی هێرشبەرێكی یەكلاكردەوە

یاریگا- 

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی نزیكە لە یەكلاكردنەوەی گرێبەستی هێرشبەرێك لە گواستنەوەكانی داهاتوودا.

ڕۆشتنی لویس سوارێزی ئۆرۆگوای و هێرشبەری پێشووی یانەی بارسێلۆنا كاریگەریەكی زۆری لەسەر یانە كەتەلۆنییەكە جێهێشت.

سەرچاوەكان ئاماژە بە نزیكبوونەوەی سێرجیۆ ئەگوێرۆی ئەرجەنتینی و هێرشبەری مانچێستەر سیتی ئینگلیزی دەكەن بۆ بارسێلۆنا لە گواستنەوەكانی داهاتوودا.

پێشتر بە شێوەیەكی فەرمی مانچێستەر سیتی ڕۆشتنی ئەگوێرۆی لە كۆتایی وەرز ڕاگەیاند.

بە پێی زانیاریەكانی TYC sport ئەگوێرۆ ئامادەیە موچەكەی كەم بكاتەوە لە پێناو پەیوەندیكردنی بە بارسێلۆناوە .

بابەتی زیاتر

Back to top button