ئه‌وروپا

مەسعود ئۆزێل ڕەخنە لە خولی سوپەری ئەوروپی دەگرێت

یاریگا-

مەسعود ئۆزێلی ئەڵمانی و یاریزانی یانەی فەنەربەخچەی توركی ڕەخنە لە بڕیاری دروستكردنی خولی سوپەری ئەوروپا دەگرێت.

بە بەشداریكردنی 12 یانە و بە سەرۆكایەتی فلۆرینتینۆ پێرێز خولی سوپەری ئەوروپا ڕاگەیەندرا.

سەبارەت بەوە مەسعود ئۆزێل لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوویەتی: منداڵەكان گەورە دەبن خەون بە بردنەوەی جامی جیهانی و چامپیۆنسلیگەوە دەبینن نەك سوپەری ئەوروپی ، چێژی یاریە گەورەكان لە سالێكدا جارێك یان دووجار ڕوودەدەن ، نەك هەموو هەفتەیەك ، بەڕاستی زەحمەتە هاندەرانی تۆپی پێ لەوە تێبگەن.

شایەنی باسە ڕەخنەكان لە دروستكردنی سوپەری ئەوروپا لە لایەن یاریزانان و یانەكان بەردەوامی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button