ئه‌وروپاگرنگترین

خولی سوپەری ئەوروپا چۆنە و كەی دەست پێدەكات؟

یاریگا-

كەمێك پێش ئێستا خولی سوپەری ئەوروپا بە بەشداریكردنی 12 یانەی گەورەی ئەوروپا ڕاگەیەندرا.

ئەو یانانەی بەشداریان لە خولەكەدا كردووە:

  • ئەی سی میلان
  • ئینتەر میلان
  • یوڤێنتوس
  • ئەتلەتیكۆ مەدرید
  • ڕیاڵ مەدرید
  • بارسێلۆنا
  • ئەرسیناڵ
  • لیڤەرپول
  • مانچێستەر سیتی
  • مانچێستەر یونایتد
  • چێڵسی
  • تۆتنهام

فلۆرینتینۆ پێرێز وەك سەرۆكی بەڕێوەبەردنی خولی سوپەری ئەوروپی هەڵبژێردرا.

خولەكە لە مانگی هەشت دەست پێدەكات ، سەرجەم یانەكان دابەش دەكرێن بۆ دوو كۆمەلە ، سێ یەكەمەكەی هەردوو كۆمەلەكە سەردەكەون.

دوای كۆتایهاتنی پالەوانیەتی پیاوان بە هەمان شێوە خولەكە بۆ ئافرەتانیش دەست پێدەكات.

بە فەرمی یوفا بڕیاریدا هەر یاریزانێك بەشداری لە سوپەری ئەوروپی بكات ناتوانێت بەشداری هیچ پاڵەوانیەتیەك لە ژێد ناوی فیفا و یوفا بكات.

ئەو یانانەی بەشداری لە سوپەری ئەوروپی دەكەن لە ئەگەری گەڕانەوەیان ئەوا لە پلە پێنجەوە دەست پێدەكەنەوە.

هەموو یانەیەكی بەشدار لە خولی سوپەری ئەوروپا ڕاستەوخۆ بڕی 425 ملیۆن دۆلار وەردەگرێت.

بەمزوانە هەریەك لە یانەكانی بایرن میونشن و لایپزیگ و پۆرتۆش بەشداری خولەكە دەكەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button