ئه‌وروپا

ئەفسانەی لیڤەرپول دژی بەشداری كردنە لە خولی سوپەری ئەوروپی

یاریگا- 

ئەفسانەی لیڤەرپول ڕەخنە لە بڕیارەكەی لیڤەرپول دەگرێت بۆ بەشداریكردن لە خولی سوپەری ئەوروپی.

بەشێوەیەكی فەرمی 12 یانەی گەورەی ئەوروپا بەشداریانكرد لە خولێكی نوێ بە ناوی خولی سوپەری ئەوروپی ، بە سەكردایەتی فلۆرینتینۆ پێرێز.

جیمی كاراگەر ئەفسانەی لیڤەرپول لە لێدوانیدا بۆ سكای سپۆرت ووتی: سەرشۆڕییە بۆ لیڤەرپول دوای بەشداریكردنی لە پاڵەوانیەتیەكەدا.

هەروەها ووتیشی: ئێمە شەرمەزار بووین ، هەموو ئەوانەشی پێش ئێمە لە لیڤەرپول بوون بە بینینی ئەمە. شەرمەزار دەبن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button