ئیسپانیاچامپیۆنزلیگخوله‌کانی دیکەگرنگترین

پێرێز میوانی بەرنامەی شرینگیتۆیە بۆ باس کردنی ڕووداوەکانی سوپەرلیگ

یاریگا- 

سەرۆكی یانەی ڕیال مەدرید و دامەزرێنەری خولی سوپەری ئەوروپی لە بەرنامەی چیرینگیتۆی ئیسپانی میوان بوو وەڵامی چەندین پرسیاری دایەوە.

پیرێز : تۆپی پێ لە بارودۆخێکی خراپدایە ، ئێمە لە سوپەرلیگ یارمەتی یانەکان دەدەین لەڕووی داراییەوە

پێرێز : یاری بەهێز یەکسانە بە دەستکەوتنی پارەی زۆر

پێرێز : تەنها ڕیاڵ مەدرید لەم وەرزەدا 400 ملیۆن یۆرۆ زەرەرمەند بووە کەسیش یارمەتی نەداوە

پێرێز : تۆپی پێ دەبێت پێشبکەوێت ، سوپەرلیگیش چارەسەرە.

پێرێز : بیرۆکەی سوپەرلیگ تەنها هی من نەبوو ، سەرۆکی هەموو یانەکان هاوڕێمن و پێکەوە ئەو بڕیارەمان دا.

پێرێز : پارە گرنگترین شتە .

پێرێز : دڵنیاتان دەکەمەوە ڕێگری لە یەک یاریزان ناکرێت بۆ بەشداری کردن لە مۆندیال ، 100% بەڵێنتان پێدەدەم .

پێرێز : ساڵی 2000 هاتم بۆ ڕزگاکردنی ڕیاڵ مەدرید ، ئەوکارەشم ئەنجامدا ، ئێستاش لێرەم بۆ ڕزگاکردنی تۆپی پێ .

پێرێز : با بەڕاستی پێتان بڵێم ، خۆمان پاریس سانجێرمان مان بانگهێشت نەکرد ! .

پێرێز : لەسەر ئەم حاڵەی ئێستا بەردەوام بین ، هەموومان پێکەوە دەمرین ! .

پێرێز : هەندێک یانەی وەکو ڕۆما و ناپۆلیش دەتوانن ساڵێک یان زیاتر بەشداری بکەن .

پێرێز : مەحاڵە بتوانن ڕیاڵ مەدرید لە چامپیۆنسلیگی ئەم وەرزە دووربخەنەوە .

پێرێز : ڕیاڵ مەدرید لە سفڕەوە دەست پێناکات ، نازناوەکان لەبیرناکەین .

پێرێز : هەوڵ دەدەین بۆ باشترکردنی ئاستی ناوبژیوانی و ڤار .

پێرێز : فیفا پاڵەوانێتی وا دروست دەکات ، هاندەرانیش ناوی هەنێک لە وڵاتەکان نازانن کە بەشداری دەکەن .

پێرێز : ئەو 12 یانەی کە بەشدارن پێکەوە ڕێکەوتووین بەهیچ شێوەیەک پەشیمان بوونەوە نیە ، هیچ یانەیەک ناتوانێت پاشگەز بێتەوە لەو بڕیاڕە .

پێرێز : کریستیانۆ جارێکی دیکە ناگەڕێتەوە ڕیاڵ مەدرید .

پێرێز : هیوادارم میسی لە بارسێلۆنا بمێنێتەوە .

پێرێز : زەیدان باشترین ڕاهێنەری مێژووی ڕیاڵ مەدریدە .

پێرێز : کاتی کلاسیکۆی ئیسپانیا جیهان دەوەستێت ، بەڵام لە یاری نێوان مان یونایتد و مان ستی ئەوە ڕوونادات .

شایەنی باسە خولی سوپەری ئەوروپی بە بەشداریكردنی 12یانەی زلهێزی ئەوروپا ڕاگەیاندرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button