ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

کێبڕکێ لەسەر ئیسکۆ تا دێت زیاتر دەبێت

یاریگا- تا دێت خواستی گواستنەوەی ئیسکۆ زیاتر دەبێت لەلایەن یانەکانی دەرەوەی ئیسپانیا.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی زە سەنی ئینگلیزی، یانەی ئارسیناڵیش هاتۆتە ڕیزی یانەکانی یوڤێنتوس و ئەی سی میلان بۆ کێبڕکێکردن لەسەر گواستنەوەی یاریزانە ئیسپانییەکە و هاوینی دادێ کێبڕکێکە یەکلایی دەبێتەوە.

یاریزانە تەمەن 28 ساڵانەکە کە ساڵی 2013 لە یانەی مەلەگەوە گواسترایەوه ڕیاڵ مەدرید، لە ئێستادا پێگەی سەرەکیی بوونی بە تەواوەتی لە دەست داوە و چەند جارێکیش ئاماژەی ڕوونی لێ بە دەرکەوتووە لە بێزاری مانەوەی لەسەر کورسی یەدەک.

بابەتی زیاتر

Back to top button