ئه‌ڵمانیا

بایرن میونشن بڕیارەكەی فلیك ڕەتدەكاتەوە

یاریگا- 

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی ئەمڕۆ یەكشەممە ڕەتیكردەوە ڕێگە بە ڕۆشتنی هانز فلیكی ڕاهێنەر بدەن لە كۆتایی وەرز.

دوێنێ هانز فلیك لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی تایبەت بە یاریەكەی فۆلفسبۆرگ ڕایگەیاند دەیەوێت لە كۆتایی وەرز پۆستی ڕاهێنەرایەتیكردنی یانەكە جێبهێڵێت.

یانە ئەڵمانیەكە لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویانكردووەتەوە نووسیوویانە :دوێنێ هانز فلیك لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند كە دەیەوێت كۆتایی بە گرێبەستەكەی بهێنێت لە كۆتایی ئەم وەرزەدا.

هەروەها ئاماژەشیان بەوەداوە: فلیك هەفتەی ڕابردوو ئارەزووی خۆی بۆ وازهێنانی لە ڕاهێنەرەیەتیكردنی یانەكە دەربڕی ، بەلام. هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر ئەوەی سەرەتا تەنها بیر لە یاریەكان بكرێتەوە بەتایبەت كە ئێستا كاتێكی هەستیاری وەرزەكەیە.

لە كۆتایشدا نووسیوویانە: یانەكە لێدوانەكانی فلیك ڕەتدەكاتەوە و دەیانەوێت هەردوولا بە گفتوگۆكردن ئەوە چارەسەر بكەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button