ئیتاڵیا

پێرلۆ: ڕۆناڵدۆ ناتوانێت بەشداری بكات بەرامبەر ئەتلانتا

یاریگا- 

ئەندریا پێرلۆی ئیتاڵی و ڕاهێنەری یانەی یوڤێنتوسی هەمان وڵات دووپاتیكردەوە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی یانەكەی ناتوانێت بەشداری یاریەكەیان بەرامبەر ئەتلانتا بكات.

ڕۆژی یەكشەممە ئەتلانتا لە یاریگای خۆی میوانداری یوڤێنتوس دەكات لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 31ی خولی ئیتاڵیا.

لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پێش یاریەكەیان بەرامبەر ئەتلانتا پێرلۆ ووتی: ڕۆنالدۆ هەست بە ئازارێكی ماسولكەی دەكات كە لە یاری ڕابردووەوە ڕوویداوە ، وا هەست دەكات كە ناتوانێت بەشداری بكات و ئێمەش نامانەوێت مەترسی لەسەر درووست بكەین ، بۆیە سبەینێ دیبالا بە شێوەی سەرەكی بەشداری دەكات.

هەروەها ووتیشی: بێگومان لەدەستدانێكی گەورە دەبێت بۆ ئێمە ، بەشداری نەكردنی ڕۆنالدۆ بەهۆی ئازاری ماسولكەوە ، بەلام هەوڵ دەدەین بۆ ڕۆژی چوارشەممە بیگەڕێنینەوە.

شایەنی باسە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ پێشەنگی گۆڵكارانی سێریا ئەی گرتووە بە تۆماركردنی 25 گۆڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button