ئاسیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئەلیخاندرۆ گۆمێز ئامانجێكی دیكەی سعودییەكانە

یاریگا –

وەزارەتی وەرزشی سعودیە بەنیازە لەماوەی گواستنەوەی هاوینەی هاوینەدا ئەلیخاندرۆ گۆمێزی ئەرجەنتینی و یاریزانی یانەی سێڤییای ئیسپانی، بگوازێتەوە وڵاتەكەی.

گۆمێز دەیەوێت لەم هاوینەدا یانەی سێڤییا جێبهێڵێت لە دوای بە رێكردنی وەرزێكی سەخت لەگەڵ ئەو یانەیە.

گرێبەستەكەی گۆمێز لەگەڵ سێڤییا لە هاوینی ساڵی 2024 بەسەردەچێت.

رۆژنامەنووسی ئیتاڵی رودی گالێتی لە هەژماری تایبەتی خۆی ئاشكرایكرد، گۆمێز ئۆفەرێكی لە شانشینی سعودیەوە بەدەستگەیشتووە و رێككەوتنی سەرەتاییش كراوە بۆ قبولكردنی ئۆفەرەكە.

ئەوەشی ئاشكرا كردووە، پێشبینی دەكرێت لە رۆژانی داهاتوودا دانوستانەكانی نێوان هەردوولا بەردەوام بێت و پێدەچێت یاریزانەكە بەو ئۆفەرە رازی بێت.

لە گواستنەوەكانی زستانەی ساڵی 2021 پاپۆ گۆمێز پەیوەندی بە ریزەكانی سێڤییای ئیسپانیەوە كرد لە یانەی ئەتلانتاوە، لەگەڵ یانە ئیسپانیەكە چانسی تەواوی بەشداریكردنی پێنەدرا.

گۆمێز لەگەڵ سێڤییا بەشداری 27 یاری كرد و گۆڵێكی كرد و دوو گۆڵیشی درووست كردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button