ئینگلتەرا

مۆرینهۆ وەڵامی ڕەخنەكانی پۆگبا دەداتەوە

یاریگا- 

جۆزێ مۆرینهۆی پورتوگالی و ڕاهێنەری یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی وەڵامی هێرشەكەی پۆل پۆگبای دەیەوە.

تۆتنهام بوو بە میوانی ئێڤەرتۆن و یاریەكە بە دوو گۆڵ بۆ هەردوولا یەكسان بوون لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 32ی خولی ئینگلیزی.

لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی دوای یاریەكە مۆرینهۆ بە كورتی وەڵامی لێدوانەكانی پۆگبای دایەوە و ووتی: حەزدەكەم بڵێم كە زۆر گرنگی بەو شتە نادە كە دەیڵێت ، من هیچ گرنگیم بەوە نەدا كە وترا و هەروەها هیچ گرنگیەكیشی پێنادەم.

شایەنی باسە پێشتر پۆگبا ڕەخنەی لە مۆرینهۆ گرت و باس لە جیاوازی نێوان سۆلشایەر و مۆرینهۆ دەكات و ئاماژەی بەوە كرد كە ڕاهێنەرە پورتوگالیەكە دژی یاریزانەكان دەوەستێتەوە بە جۆرێك مامەلە لەگەل ئەو یاریزانانە دەكات كە دووریخستوەتەوە وەك ئەوەی بوونیان نەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button