ئینگلتەرا

مانچێستەر سیتی دەیەوێت گرێبەستی ئەستێرەیەكی نوێ بكاتەوە

یاریگا- 

یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی دەیەوێت گرێبەستی یەكێك لە ئەستێرەكانی نوێ بكاتەوە.

بە پێی ڕۆژنامەی میرۆر فیل فۆدین خۆی سەلماندووە كە یەكێكە لە یاریزانە سەرەكیەكانی سیتی لەم وەرزەدا ، بۆیە ئیدارەی یانەكە بڕیاریانداوە موچەكەی بەشێوەیەكی بەرچاو زیاد بكەن و گرێبەستەكەشی نوێ بكەنەوە.

گرێبەستەكەی فۆدین لە هاوینی 2024 كۆتایی دێت و هەفتانە بڕی 30 هەزار پاوەند وەردەگرێت.

ڕۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكرا كرد لە گرێبەستە نوێیەكەیدا فۆدین بڕی 100 هەزار پاوەند هەفتانە وەردەگرێت واتە سێ هێندەی موچەكەی ئێستای زیاتر ، هەروەها گرێبەستەكەشی تا ساڵی 2026 نوێ دەكەنەوە.

شایەنی باسە فۆدین لەم وەرزەدا 13 گۆڵی تۆمار كردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button