ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

گفتوگۆی نێوان ڤاران و یانەیەکی ئینگلیزی پێشکەوتنی زۆری بەخۆوە بینیوە

یاریگا- وا دیارە ڕافایل ڤارانی بەرگریکاری ڕیاڵ مەدرید قەڵای سپی جێ دەهێڵێت و هەنگاو بە هەنگاو له خولی ئینگلیزی نزیک دەبێتەوە.

بەگوێرەی زانیاریەکانی بەرنامەی ئێلچیرینگیتۆی ئیسپانی کە ئەمڕۆ بڵاوی کردۆتەوە، گفتوگۆی یاریزانە فەڕەنسییەکە و مانچستەر یونایتد زۆر بەرەوپێشچوونی بەخۆوە بینیوه و دەیەوێت پێش ساڵێک بەر له کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ مێرینگی، ئەزموونێکی تر تاقی بکاتەوە لە دەرەوەی ئیسپانیا.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستۆته ڕوو کە ریاڵ لاری پیشان نەداوە لە دەستبەرداربوونی، بەوپێیەی خودی یاریزانەکە خواستی زۆری لەسەر ڕۆشتن پیشان داوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button