ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

بەرێوەبەری کارەکانی ئەگوێرۆ لە ئیسپانیایە

یاریگا
سێرخیۆ ئەگوێرۆ، گۆڵکاری مێژوویی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە و دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەشی یانەکەی جێدێڵێت و دەنگۆیەکیش هەیە نزیکە لەوەی پەیوەندی بە یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیاوە بکات.

رۆژنامەنوس Jose Alvarez Haya لە کەناڵی ئێلچرینگیتۆی ئیسپانی بڵاویکردەوە بەرێوەبەری کارەکانی یاریزانەکەی ستیزن لە شاری بارسێلۆنا بینراوە و دەنگۆیەکیش هەیە بەمەبستی گفتوگۆکردن لەگەڵ کارگێری بلاوگرانا گەشتی ئەم شارەی کردووە، بارسا ئۆفەرەکی بۆ ئەو یاریزانە پێشکەش کردووە، هەرچەندە ئۆفەرەکە لە ئاست داخوازیەکانی بەرێوەبەری کارەکانی ئەو یاریزانە نیە، بەڵام بەرێژەیەکی زۆر وەرزی داهاتوو درێسی ئەو یانەیە لەبەر دەکات.

ئەگوێرۆ بووەتە ئامانجی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیاش، ئەو یانەیە ئۆفەرێکی باشتر لە بارسێلۆنا پێشکەشی ئەو یاریزانە کردووە، بەڵام ئەو ئامانجیەتی پەیوەندی بە یانە کەتەلۆنیەکەوە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button