ئیسپانیاگرنگترینمۆندیالمۆندیالی 2026

مەترسی دووبارەبوونەوە و نیگەرانی بۆ مۆندیال؛ هۆشداری لە پێکانی یامال دەدرێت

زەنگی مەترسی لێدرا

Yariga App

یاریگا –

پێدرۆ لویس ریپۆڵ، کە یەکێکە لە دیارترین شارەزاکانی ئیسپانیا لە بواری پزیشکی وەرزشی و نەشتەرگەریی جومگەکان هۆشداری لە مەترسی دووبارەبوونەوە پێکانەکەی لامین یامالو نیگەرانی بۆ مۆندیال دەدات.

زەنگی مەترسی لە یانەی بارسێلۆنا لێدرا دوای ئەوەی لامین یامال لە کاتی سەرکەوتنی یانەکەی بەرامبەر سێڵتا ڤیگۆ لە ماسوولکەی پشتەوەی رانی Hamstring تووشی پێکان هات. هێرشبەرە لاوەکە لە کاتی گۆڵکردن بە پێناڵتی تووشی پێکانەکە بوو و پشکنینە پزیشکییەکانی داهاتوو ئاستی قورسیی کێشەکە دیاری دەکەن.

مەترسییەکانی دووبارەبوونەوە

پزیشکی پسپۆڕی وەرزشی، پێدرۆ لویس ریپۆڵ، لە لێدوانێکدا بۆ Cadena SER تیشکی خستەسەر ئەو مەترسییانەی کە پەیوەستن بەم جۆرە پێکانانەوە، جەختی کردەوە کە پێکانی ماسوولکەی پشتەوەی ران ئەگەری زۆری هەیە بە نزیکەی 30% کە دووبارە ببێتەوە، ئەمەش پێویستی بە وریاییەکی زۆر هەیە لە قۆناخی چاکبوونەوەدا.

ماوەی دوورکەوتنەوە

ریپۆڵ ڕوونی کردەوە کە کاتی چاکبوونەوە بەپێی شوێنی وردی پێکانەکە دەگۆڕێت:

◉ ئەگەر زیانەکە لە ناوەڕاستی ماسوولکەکەدا بێت، ئەوا دۆخەکە گەشبینانەترە.

◉ ئەگەر کاریگەری لەسەر ژێ یان خاڵی بەیەکگەیشتنی ماسوولکە و ژێیەکە هەبێت، رەنگە ببێتە هۆی دوورکەوتنەوەیەکی درێژخایەن کە لە نێوان 4-6 هەفتە بخایەنێت.

نیگەرانییەکان بۆ کلاسیکۆ و مۆندیال

ئەم پێکانە گومان دەخاتە سەر بەشدارییکردنی یامال لە مۆندیالی داهاتوو لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا. ریپۆڵ ئاماژەی بەوە کرد کە ئەگەر چاکبوونەوەی دواکەوت، بەشداریی لە مۆندیال دەکەوێتە مەترسییەوە، بەتایبەت بەهۆی زۆری ئەگەری دووبارەبوونەوەی پێکانەکە و پێویستیی یاریزانان بۆ ئەوەی لە ژێر سەرپەرشتی لویس دێ لا فۆنتێدا بە تەواوی ئامادەبن.

چاوەڕوان دەکرێت بارسێلۆنا بەم زووانە ئەنجامی پشکنینە پزیشکییەکان بڵاوبکاتەوە. بۆ ئێستا ئەگەری زۆرە یامال یارییە گرنگەکان لەدەست بدات، لەوانەش کلاسیکۆ بەرامبەر ریال مەدرید و گەڕانەوەشی تەنیا بەندە بەوەی پێکانەکە لە هەفتەکانی داهاتوودا چۆن گۆڕانکاریی بەسەردا دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button