ئیسپانیا

ئەم وەرزە بۆ ئەستێرەیەكی ڕیاڵ مەدرید كۆتایی هات

یاریگا- 

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بەیاننامەیەكی فەرمی سەبارەت بە پێكانی ئەستێرەیەكی یانەكەی ڕاگەیاند.

لە یاری نێوان ڕیاڵ مەدرید و بارسێلۆنا كە بە. بردنەوەی یانە شاهانەكە بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك كۆتایی هات لە خولەكی 43 بەهۆیەوە یاریگای جێهێشت.

لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا یانە شاهانەكە ڕایگەیاند: دوای پشكنینە پزیشكیەكانی ئەمڕۆ لەلایەن دەستەی پزیشكانی یانەكەوە ئەنجامدراوە ، دەركەوتووە لۆكاس ڤاسكێز لە بەستەرەی ئەژنۆی قاچی چەپی تووشی پێكان بووە.

شایەنی باسە یانە شاهانەكە ئاماژەیان بە ماوەی دووركەوتنەوەی نەداوە بەڵام زۆربەی سەرچاوەكان ئاماژە بەوە دەكەن ئەم وەرزە بۆ ڤاسكێز كۆتایی هاتووە.

دوای پێكانەكەی سێرجیۆ ڕامۆس لە ستۆری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام نووسیوویەتی: دڵخۆشبە براكەم تۆ زوو دەگەڕێیتەوە و پێكەوە چا دەخۆینەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button