فه‌ره‌نسا

مباپێ خەڵاتێكی نوێی لە پاریس بەدەستهێنا

یاریگا-

كیلیان مباپێی فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی هەمان وڵات پارێزگاری لە خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی یانەكەی كرد.

لە مانگی ڕابردوودا هێرشبەرە فەڕەنسیەكە ئاستێكی سەرسوڕهێنەری لەگەل یانەكەی لە خولی فەڕەنسی و چامپیۆنسلیگ پێشكەش كرد.

مباپێ لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەكی خۆی داناوە و نووسیوویەتی: ” باشترین یاریزانی مانگ ”.

بە تۆماركردنی دوو گۆل ئەستێرە 22 سالانەكەی فەڕەنسا هاوكاری یانەكەی كرد بۆ بردنەوە لە بایرن میونشن لە یاری چوونی قۆناغی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

بابەتی زیاتر

Back to top button