ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

دۆرتمۆند له ئێستاوە شوێنگرەوەی هالاندی دەستنیشان کردووە

یاریگا- یانەی بروسیا دۆرتمۆند له ئێستاوە کەوتۆتە خۆی بۆ کڕینی شوێنگرەوەی ئێرلینگ هالاند پاش ئەوەی گەشتەکەی مینۆ ڕایۆلا و باوکی یاریزانه نەرویجییەکە بۆ لای بارسێلۆنا و ڕیاڵ مەدرید بابەتی ڕۆشتنی هالاندی کرد بە پرسی گەرمی هەواڵە وەرزشیەکان.

بەپێی زانیارییەکانی پێگەی گۆڵی وەرزشی، دۆرتمۆند جۆردان لارسنی هێرشبەری سپارتاک مۆسکۆی کردۆتە ئامانجی سەرەکیی خۆی و دەیەوێت هاوین ئەو گرێبەستە یەکلایی بکاتەوە.

جۆردانی تەمەن 23 ساڵ، کوڕی هێنریکی ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی سوید و یانەی بارسێلۆنایە کە لە ئێستادا یاریدەری رۆناڵد کومانە لە یانە کەتەلۆنییەکە.

جۆردان ئەم وەرزە لەگەڵ سپارتاک ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات و توانیویەتی لە 23 یاریدا 12 گۆڵ تۆمار بکات و مانگی ڕابردووش وەک باشترین یاریزانی مانگەکە دیاری کرا لەلایەن هاندەرانی سپارتاکەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button