ئه‌وروپائیسپانیا

یانەی ریال بێتیس هەوڵی زیاد کردنی ژمارەی هاندەرانی دەدات

یاریگا
کارگێری یانەی ریال بێتیسی ئیسپانیا بەم دواییە لە رێگەی فرۆشتنی کارتی تایبەتی یانەکەیان، لە هەوڵی ئەوەدان ژمارەی هاندەرەکانیان لە سەرانسەری جیهانی زیاتر بکەن.

ماڵپەری فەرمی یانەکەی هەرێمی ئەندەلوس بڵاویکردووە، ئەوانەی دەیانەوێت ببن بە ئەندامی یانەکەیان، دەتوانن لە رێگەی ماڵپەرەکەیانەوە کە لینکێکی تایبەتیان داناوە، کارتی هاندەرایەتی بەدەست بێنن، چونکە ئەوان ئامانجیانە لە دەرەوەی ئیسپانیا و لە تەواوی جیهان ژمارەی هاندەرەکانیان زیاد بکەن.

ئەو کەسانەی دەبنە خاوەنی ئەم کارتە، ناویان لەو یانەیە تۆمار دەکرێت و دەبنە ئەندامی یانەکە و هەروەها لە کاتی کڕینی بلیتی یارییەکان و سەردانی کردنی فرۆشگاکانی ئەو یانەیە، داشکانیان بۆ دەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button