فه‌ره‌نسا

بەڕێوەبەری وەرزشی پاریس گومان لەسەر داهاتووی نەیمار و مباپێ درووست دەكات

یاریگا-

لیۆناردۆ بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی گومان لەسەر داهاتووی نەیمار دا سێلڤای بەڕازیلی و  كیلیان مباپێی فەڕەنسی درووست دەكات.

گرێبەستی هەردوو یاریزان لە هاوینی ساڵی داهاتوو بەسەردەچێت و زۆربەی یانە بەهێزەكانی ئەوروپا چاویان لە هەردوو یاریزانە.

یانە پاریسیەكە هەوڵ دەدات پێش وادەی كۆتاییهاتنی گرێبەستەكانیان نوی بكاتەوە تا ئەوەی لە ساڵی دواتر بە خۆڕایی یانەكە جێنەهێڵن.

لیۆناردۆ سەبارەت بە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەنی هەردوو یاریزان مباپێ و نەیمار ووتی: تا ئێستا نەگەیشتونەتە هیچ شتێك ، بەوهیوایەی لە ڕۆژانی داهاتوودا بتوانین گفتوگۆی لەسەر بكەین.

بەڕێوەبەری وەرزشی  پاریس ووتیشی: لە ئێستا دانوستانەكانمان چڕتر دەكەین و هەوڵ دەدەین بگەینە خاڵی ڕێككەوتن ، دلخۆشین بەوەی لەگەڵمانن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button