چامپیۆنزلیگ

زێدان: یوڤێنتوس هێشتا گرنگە بۆ من

یاریگا-

زەینەدین زێدانی فەڕەنسی و ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی پەیامێكی بۆ یوڤێنتوس نارد دوای بردنەوەكەیان لە لیڤەرپول.

ڕیاڵ مەدرید توانی بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە لیڤەرپول بباتەوە لە میانەی یاری چوونی قۆناغی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لە یاریگای ئەلفریدۆ دی ستیڤانۆ.

لە دوای یاریەكە زێدان بۆ سكای ئیتاڵیا لەوەڵامی پرسیارێكی دیل پیرۆ كە ئایا بیری یوڤێنتوس دەكات یان دیل پیرۆ ووتی: بیری هەردووكتان دەكەم ، ئیتاڵیا لە دلمدایە ، پێنج ساڵم لە تۆرینۆ بەسەربرد هێشتا یوڤێنتوس بۆ من گرنگە.

سەبارەت بە گەڕانەوەی بۆ یوڤێنتوس ڕاهێنەرە فەڕەنسیەكە ووتی: نازانم ، من ئێستا لە مەدریدم ، بەلام لە داهاتوودا دەبینین بزانین چی ڕوودەدات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button